ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامادەكردنی- هیواعمر 

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا 

وتووێژ لەگەڵ كاوە بێسارانی نوسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی چەپ . 

ماڵپەڕی ڕێگای كوردستان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی بەریتانیا و هەڵكشانی ڕیًژەی كورسیەكانی پارتی كرێكارانی چەپڕەو وداكشانی رێژەی كورسیەكانی حزبی دەسەڵاتداری پارێزگاران، وتووێژێكی لەگەڵ كاوە بێسارانی نوسەرو هەڵسورٍِاوی سیاسی چەپ لە بەریتانیا ئەنجامداوە . كاوە بێسارانی ماوەی چەندین ساڵە لە بەریتانیا لە شاری لەندەن دەژێت، هاوڕێیەكی نزیكی خودی جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی چەپگەرای بەریتانیایە ویەكێكە لە هەڵسوراوە دیارەكانی چەپ .

ڕێگای كوردستان: ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی بەریتانیا بە هەڵكشانی 30كورسی پارتی كرێكاران وداكشانی 12كورسی حزبی دەسەڵاتداری پارێزگاران كۆتایهات چی ئەم ئەنجامەی دروستكرد ؟

كاوە بێسارانی : پارتی كرێكارانی بەریتانی گەورەترین ڕادی دەنگی هێنا لە سالی ١٩٤٥ كە گەیشتە %٤٠ زیاكردنی بە ڕێژەی %9.5 لە هەڵبژاردنی ٢٠١٥ وە بە زیاكردنی ٣١ كورسی بۆ ٢٦١ كورسی وە ، پارت كۆنسێرڤەتیڤ بە دۆڕاندنی ١٢ كورسی بۆ ٣١٨ كورسی. ئەمەش لە ئەنجامی بوونی سەركردەیەكی پێشكەتوخوازی كاریزمای خاوەن پرنسپ وەك جێرمی كوربن كە بە ئازایی و نەترسیەوە، وەستا دژ بە هەموو چینە خاوەن دەسەڵاتەكانی سیستمی سەرمایەداری بەریتانیا، وە پرۆگرامێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی جیاوازی دژ بە سیاسەتی"تقشف" پشتێن بەستن و برسێتی، وە دژ بە سیاسەتی ئابوری لیبرالی نۆی كە چەند ساڵە پارتی پارێزگاران وە باڵی ڕاستڕەوی پارتی كرێكارانی بەسەركردایەتی تۆنی بلێر ئەیبرت بەڕێوە، وە توانی پارتی كرێكاران بەروە چەپ بەرێت لە ڕێی پێشكەش كردنی مانفیستۆیەكی زۆر جیاواز كە لە خزمەتی بەهێزكردنی خزمەتگوزاریەكانی كەرتەكانی ، خوێندن، تەندرووستی، بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری، خۆماڵی كردنی دەزگاكانی شەمەندەفەرەو، ئاو، پۆست هتد .. بوو، وە بە خۆڕایی كردنی خوێندی زانكۆ كە ئیستا ساڵانە ٩٣٠٠ پاوەندە، بەمەش توانی رای گشتی بەریتانی بە تایبەت گەنجان، كە زیاتر لە یەك ملێون گەنج بۆ یەكەم جار بەشداری هەڵبژاردنیان كرد، ئەمە لە كاتێكدا كە هەڵمەتێكی ڕەشی دژایەتی لەلایەن هەموو میدیا وچین و دەزگا دەسەڵاتدارەكان، پارتی پارێزگاران وە باڵی ڕاست ڕەوی ناو پارتی كرێكاران دژی بەرێوەچوو.

ڕێگای كوردستان: رۆڵی خودی جێرمی كۆربن سەرۆكی پارتی چەپگەرای بەریتانیا وبەرنامەكەی چی بوو لە سەركەوتی پارتی كرێكاران ؟

كاوە بێسارانی : جێرمی كۆربن ڕۆڵی هەرە سەرەكی هەبوو لەم سەركەتنەدا، ئەتوانین بڵێن فاكتەری بوونی سەركردەیەكی خاوەن پرسنیپی كاریزمای وەك جێرمی كۆربن گەورەترین فاكتەری سەركەتنەكە بوو، نەك تەنها بە بوونی مانفیستۆیەكی جیاواز كە دژ بە هەموو سیاسەتی تەقەشف بوو بەڵكو بەو هەڵمەت و كەمپەینەی كە لەسەرانسەری بەریتانیا كردی كە ژمارەی ئامادەبوانی كۆبونەوەكانی هیچ هۆڵێكی گەورە نەی ئەگرت وە توانی دەیان هەزار كەس ڕابكێشێت بۆ كۆبونەوە كراوەكانی بەتایبەت گەنجان وئافرەتان . 

بەرنامەكەی پارتی كرێكاران زۆر ڕوون وە ئاشكرا بوو: دژ بە سیاسەتی تقشف، سیاسەتی ئابوری لیبرالی نوێ، خۆماڵی كردنی زۆر لە دەزگا خزمەتگۆزارەكان وەك ئاو، كارەبا، گواستنەوە، پۆست..بەهێزكردنی كەرتی تەندرووستی، خوێندن، كارو، بەهێزكردنی ڕۆڵی دەوڵەت لە ئابوری..هتد.

ڕێگای كوردستان: كاریگەری هەڵكشانی دەنگەكانی پارتی چەپگەرای كرێكاران لە بەریتانیا لە رووی سیاسی وفكرییەوە لە سەر پێگەی بزوتنەوەی چەپ چی دەبێت لە بەریتانیا وئەوروپا ؟

كاوە بێسارانی : چێرمی كوربن وە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، سیاسەتی لە بەریتانیا گۆڕی بە شێوەیەك كە جارێكی تر ئەو سیاسەتەی كە تا ئیستا لە ماوەی ٤٠ ساڵەی ڕابوردودا كراوە، جارێكی تر ناكرێتەوە: ڕیسوا كردنی سیاسەتی ئابوری لیبرالی نوێ كە زەحمەتە بۆ چینە دەسەڵاتدارەكان بتوانن بەردەوام بن لەسەری ، ...هتد. لە باری سیاسیەوە، جێرمی كوربن و هەڵبژاردنەكە، سیاسەتی لە بەریتانیا بەرەو چەپ برد وە خەڵكێكی زۆری خستەوە ناو سیاسەت كە جاران دوور بن وە بێزار بوون لێی بەتایبیەت گەنجان، كە ئێستا هەست ئەكەن حزبێك و سەركردەیەكی سیاسی خاوەن پرنسپی كاریزمایی هەیە ،ئەتوانن متمانەی پێبكەن وە جیاوازە لە سیاسەتمەدارەكانی تر كە هەموویان وەك یەك ئەبینرێن. 

ئەم هەڵبژاردنە كاریگەری گەورەی ئەبێت لەسەر ئەوەروپا وجیهان . لە ئەوروپا، بێ گومان هەموو حزبە سۆشیال دیمكراتەكەكانی ئەوروپی كە لەم چەند ساڵەی دوایدا بەرەوە ڕاستڕەوی ڕۆشتن ، هیچ جیاوازیەكیان نەما لەگەڵ پارتە پارێزگاریەكانی ناوچەكەدا ،وە بوە هۆی دەنگێكی زۆر بدوڕێنن وەك پارتی سۆشیالیستی فرنسی كە ڕادەی دەنگی گەیشتە لە%٦ وە یونانی %5 ئیسپانی 17%كە ئەمانە هەمووی لەدەسەڵاتدا بوون، ئەم هەڵبژاردنە پاڵ بەو پارتانە ئەنێت كە بەسەر خۆایان بچنەوە وە بەرەوە چەپ بڕۆنەوە وە واز لە سیاسەتی لیبرای نوی بهێنن. لەو بڕوایەدام كارێگەر ئەبێت لەسەر حزبی دیموكراتی ئەمریكیاش، ئەوتا بیرنی ساندس كە خۆی وەك جێرمی كوربنی حزبی دیموكرات ئەناسرێت، بەئاشكرا باسی سەركەوتنی جێرمی كۆربن ئەكات وە هەول ئەدات باڵی چەپی ناو پارتی دیموكراتی ئەمریكی بەهێز ئەكات. لەو بڕوایەدام، كاریگەری دەبێت بۆ بەهێز كردنی چەپ لەسەرانسەری جێهاندا. 

ڕێگای كوردستان: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هیچ كاریگەرییەك جێدەهێلێت لەسەر چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا ؟

كاوە بێسارانی : كاریگەری نابێت لەسەر دەرچونی بەریتانیا بەڵام كاریگەریەكی گەورەی دەبێت لەسەر شێوەی دەرچونەكە، كە بەگوێرەی بۆچونی باڵی ڕاستڕەوەكانی پارتی پارێزگاری وە حكومەتی تیریزا می نابێت ،چونكە بەشیوەیەك لاواز بوە كە توانی ئەوەی نەماوە ئەوەی كەئەویست بیكات، بەڵكو بەشیوەیەك دەبێت كە زۆر نەرمتر وە ئاسان تر دۆستانە تر دەبێت، بەشیوەیەك كە پەیوەندیە ئابوریەكان بەشیوەیەك بهێڵنەوە بەرامبەر مۆڵەت دان بە مانەوەی ئەو چەند ملێون ئەوروپییەی كە لە بەریتانیا دەژین .

ڕێگای كوردستان: لەوسەردەمەدا بەگشتی لە ئەوروپا هیچ رووداوێكی هاوشێوەی بەریتانیا بەرێوەیە كە بۆنی سەركەوتنی چەپی لێبێت ؟

كاوە بێسارانی : ڕووداوی وا تەنها سەركەوتنەكەی حكومەتی چەپی یونان بوو بەڵام ئەوە بوو ، یەكێتی ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا قورساییەكی گەورەی تری خستە سەر یونان بۆ ترساندنی هەر ووڵاتێكی تر كە بیەوەێ وەك یونان بە سەربەخویی سیاسەتی ئابوری خۆی دابنێت. ئەوەش شكستیەكی گەروە بوو بۆ بزووتنەوەی چەپ لە یونان و ئەوروپا. بێگومان سەركەتنەكەی پاری كرێكاران و خودی جێرمی كوربن ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت لەسەر پارتە سۆشیال دیوكراتەكانی ئەوروپا كە بەروە چەپیان بەرێت بەتایبەت وەك من بزانم هەوڵێكی تایبەتی ئەدا لە بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەو حزبانە.