ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كاتێك دەوروبەر كاریگەری خۆی لەسەر تاك جێدەهێڵێ‌ ئەوە ناچارت دەبی ئەو كاریگەریانە هەڵڕێژی جا لەهەر روویەكەوە بێت، چاوی هونەرمەندو شاعیران لەم كاتانەدا شتە شاراوەكان دەبینێ‌ و دەخوازێ‌ ئەویش جێپەنجەی خۆی لەسەر جوانی سروشت و رووداوەكان هەبێت، (بەشدار قادر) ناسراو بە (بەشداری بابا قادر) وەك هونەرمەندێكی شێوەكار سەرنجەكانی لەنێو رەنگەكاندا بەتاڵ دەكاتەوەو دەیانخاتە سەر ئەو پەڕە سپیانەی لەبەردەمیتی،  بۆیە رێگای كوردستان بەباشی زانی بەسەریكاتەوە.

دیمانە: هێرش مەغدید

*كامە ستایل لای تۆ چێژ بەخشترە؟

+كار لەسەر زۆربەی ستایلەكان دەكەم، بەڵام لای من چێژبەخشترینیان ریالیزمە، وە چەندین پیشانگای شێوەكاریشم هەر بەو رێبازە هونەرییە كردۆتەوە، دەتوانم بڵێم بینەری كورد زیاتر سەرسامە بەو رێبازە.

*ئەوەی ئێمە سەرنج دەدەین تابلۆكانت هەمووی زەیتین بۆچی؟

+راستە بەشی هەرەزۆری تابلۆكانم بە رەنگی زەیتییە بەڵام ئەكریلیكیش لە دوای ئەودا هەمیشە كارم پێكردووە‌و رەنگە جیاوازی هەبێت لە پێكهاتە‌و بەكارهێنانی بەڵام بە نەفەسی زەیتی كاری لەسەر دەكەم، رەنگە ئەوەش هۆكاری خۆی هەبێت، كە رەنگی زەیتی كاركردن تیایدا ئازادییەكی رەهات پێ‌ دەبەخشێت‌و تەمەنی تابلۆكەش درێژتردەبێت.

*لە پاڵ كاری هونەری وێنەكێشان، ئەزانین كاری تری هونەریش دەكەی بۆمان باسبكە؟

*لێرە تەنها لە رێگەی دروستكردنی تابلۆ‌و بەرهەمە هونەرییەكان ناتوانی بژێوی ژیان پەیدابكەی، بۆیە ناچاری بە دوای كاری تردا بگەڕێی، ساڵانێكە لە پاڵا كاری هونەری شێوەكاری كاری دیكۆرات دەكەم لەسەر هەمان شێوازی هونەرییەكەم، وەكو دارتاشی‌و بۆیە‌و دروستكردنی نافورەو كۆمەڵێك كاری تر.

پرۆفایل

لەساڵی 1979لەگوندی پیرداود دەشتی شەمامك لەدایك بووم لەساڵی 1989وەكو هەموو منالێك حەزم لەهونەری شێوەكاری بووە ساڵی1996یەكەم پیشانگای تایبەتیم كردۆتەوە لە هۆڵی میدیا ئێستاش فەرمانبەری بەشی شێوەكاریم لەبەشی شێوەكاری كەسەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرە.

 

 

دیدارو چاوپێكەوتنەكان