ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبەزین و دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا مژارێكی گەرمی نێوەندە راگەیاندنەكانە، لە ئێستاشدا بەو پێیەی رێكەوتن لەسەر رێكەوتن دەكرێت بۆ كەمكردنەوە و فرۆشتنی نەوت بە بڕێكی گونجاو بە پێویستمان زانی ئەو چەند پرسیارە ئاراستەی بەڕێز (د.سیروان عارەب) مامۆستای زانكۆ بكەین: دیدار: هیرش مغدید

پ/بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تەنها پەیوەستە بە كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت؟

نەخێر بێگومان نەتها كەمكردنەوەی نەوت لەلایەن بەرهەم هێنەران نابێتە هۆی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت چونكە ئەمە تەنها هۆكارێكە لەو كۆمەلە هۆكارەی كە كاریگەری هەیە لەسەر بەرزكردنەوەی نەوت، چونكە نەوت وەك كالایەكی ستراتیجی راستەوخۆ رووداوە سیاسیەكان كاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە، هەروەها بووژانەوەی ئابوری وولاتان بەتایبەتی ئابووری وولاتی چین كە پێویستی بە رێژەیەكی یەكجار زۆر لە نەوت هەیە بۆ بەردەوام بوونی پیشەسازی وولاتەكەی، هەروەها كۆمپانیا نەوتیەكانی ئەمریكا راستەوخۆ كاریگەریان هەیە لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی نەوت چونكە مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی نزم راستەوخۆ كاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر كۆمپانیا نەوتیەكانی ئەمریكا بۆیە ئەوان راستەخۆ دەتوانن هەلبەزو دابەزی نرخی نەوت بكەن، لە ئێستادا ئەو كۆمپانیایانە پێویستیانە كە نرخی نەوت لەسەرووی 60$ بیت .

پ/ئایا رێككەوتنی دووەمی وڵاتانی ئۆپیك جارێكی تریش ئەو نرخە وەك خۆی دەمێنێت یان بەرز دەبێتەوە؟

كۆبوونەوەی وولاتانی بەرهەم هێنی نەوت (ئۆپیك ) كاریگەری كەمی دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی نەوت چونكە بێگومان ئەوانە هەرگیز رێك ناكەون چونكە وولاتانی ئوپیك دابەش بوونە سەر دوو بەرە یەكێكیان كۆماری ئیسلامی ئێران سەرپەرشتی دەكات ئەوی تریان شانیشینی عەرەبی سعودی رابەرایەتی دەكات بۆیە نابێت ئومێدی ئەوە هەبێت كە ووتانی بەرهەم هێنی نەوت (ئوپێك ) بگەنە رێكەوتنی هەمیشەی بەلكو بۆماوەی چەند هەفتەیەك بەردەوام دەبن دواتر بەهۆی فشارەكانی سەریان پاشگەز دەبنەوە، بۆیە نرخی نەوت زۆر كاریگەری نابێت بە وولاتانی ئوپێك بەلكو ئەو كۆمەلە هۆكارە كاریگەریان لەسەر نرخی نەوت هەیە 

پ/بەو پێیەی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی ئەو هاوكێشەیەدایە، ئایا دەبێت چی بكات بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوامبێت لەسەر فرۆشتنی نەوت؟

بەرای من دەبێت حكومەتی هەرێم ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژێت لەبواری كەرتی نەوتی : یەكەم: دەبێت حكومەت بەشێوەیەكی شفاف مامەلە لەگەل كەرتی نەوتی بكات واتە دەبێت لەگەل كۆمپانیا نێوەدەلەوتیە باوەر پێكراوەكان مامەلەی نەوتی بكات چونكە تا ئێستا گومانی زۆر هەیە لەسەر مامەلەی نەوتی لە هەرَمی كوردستان دووەم : دەبێت حكومەت هەولبدان رێگایی جیاواز بدۆزێتەوە بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت چونكە ئەوەی هەیسە تەنها لە رێكای توركیایە كە ئەمەش مەترستی زۆری لەسەرە چونكە لە بنەرەتدا ئەم ناوچەیە لە رووی سەربازی وسیاسی ناوچەیەكی گەرمە كە رەنگە لە هەركاتێك رێگای ناردنە دەرەوە نەوت دابخرێت سێیەم : هانی ئەوە بدات كە خەرجی نەوتی كەم بكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت داهاتی زیاتری هەبێت ئەمەش لەرێگایی دورستكردنی كۆمپانیایی نەوتی نیشتمانی كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەروە پێش بردنی سەرخان و ژێر خانی نەوت لە هەرێمی كوردستان .