ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیمانە / رابەر مەغدید

سارا رەحیمی بەهرەمەند لەبواری جل و بەرگ و مۆدە وڵامی پرسیارەكانی رێگای كوردستانی دایەوە.

-كارەكانت رچەشكێنە، ئەمە خولیایە یان پیشە؟

+سەرەتا خولیا بوو بەڵام ئێستا چونكە بارودۆخ گۆڕانی بەسەردا هاتووە خەریكە دەبێتە پیشە، منیش هەوڵمداوە داهێنان لەنێو ئەم فاشیۆنەدا بكەم و جوانییەكان وەكو خۆیان و بەستایلێكی كوردەواریەوە دەرخەم.

-فاشیون بووەتە پیشە لە هەرێم؟

+بەڵێ‌ هەروەك گوتم لە سەرەتاكانی بە پیشە بوونی دایە.

-لەچ بوارێكی دیدا خۆت دیتۆتەوە؟ مەبەستم بوارەكانی دیداری رۆژنامەوانی یان تیفی؟

+بێژەری و كاری نواندن هەردووكیان لەخۆمدا دەبینمەوە بۆیە سەرقاڵی هەردوو كیانم هەوڵیش دەدەم سەركەوتوو بم تیایاندا.

 

-كلتوور رێگر نییە لەبەردەم كارەكانت؟

+ئەگەر خۆمان وابەستەی كلتوور بكەین ناتوانین داهێنان درووست بكەین بۆیە هەوڵمداوە كلتوور نەكەمە رێگر زیاتر نوێخوازیم هەڵبژاردووە.

-پاڵپشتی خانەوادەكەت چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

+هه موویان پشتگیریم لێده كه ن ده سخوشیان لێده كه موو زۆرم خوش ئه وین هەربۆیە هەست بەسەركەتن و بەردەوام بوون دەكەم.

-توانیوتە كاریگەری لەسەر هاورەگەزەكانت جێبهێڵی؟

+زور سوپاسی هه موان دەكەم من به پالپشتی ئەوان سەركەوتوم، هەست دەكەم هاورەگەزەكانیش دەخوازن وەكو من بن بەڵام ئەو كلتوورەی باست كرد بووەتە رێگر، بەڵام لە ئایندەدا دڵنیام ئەوانیش ئەو رێچكەیە دەشكێنن و كارەكانی من و هاوشێوەكانم فراوانتر دەبێت.