ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥-١١-٢٠١٧ بە سەرپەرشتی (دەستەی سەرپەرشتی یادی ١٠٠ ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر) یادی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە کۆبنهاگنی پایتەختی وڵاتی دانیمارک بەڕێووە چوو، لەم یادەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆرە بەڕیوەچوو، مێز کتێب، فلیمی دیکۆمێنتاری، پانێلێک کە لە سێ تەوەرەی جیاواز پێکهاتبوو.

ئامانج لەم یادە بەرزڕاگرتنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و، گرنگی و پێداویستی ئێستای کۆمەڵگای چینایەتی بوو بە ئۆکتۆبەرێکی تر.
بەرنامەکانی یادی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە کۆبنهاگن بەم شێوەیە بەڕێووە چوو:
# سەرەتا بەخێرهاتنی ئامادەبووان و چڕینی سرودی ئەنتەرناسیۆنال، سرودی نێونەتەوەی چینی کرێکار.
# هاوڕێ عوسمان ئەحمەد وتاری دەستەی سەرپەرشتی یادەکەی خوێندەوە.
# نمایش کردنی فلیمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بەشۆڕشی ئۆکتۆبەر لەژێر ناوی (ئەو ١٠ ڕۆژەی جیهانی هەژاند).
# هاوڕێ لاوژە بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (کاریگەریەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەسەر پرسی ژنان و خۆشگوزەرانیەکانی کۆمەڵگا) پێشکەش کرد.
# ڕاگەیاندنی پشوویەکی ١٥ دەقیقەی بۆ خواردنەوەی چاو، قاوە.
# هاوڕێ گۆران هەڵەبجەی بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (کاریگەریەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) پێشکەش کرد.
# هاوڕێ نادر عەبدولحەمید بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (شۆڕشی ئۆکتۆبەر، ١٩٥٨ی عێراق و ٢٠١٧ی کوردستان)پێشکەش کرد.
# پاشان کاتی پرسیار و وەڵام و گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە، ژمارەیەک لەو بەڕێزانەی ئامادەی یادەکەبوون، بە پرسیار و لێکدانەوەو ڕەخنەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد، ئەو بەڕێزانەی بەشداری گفتوگۆکان بوون بریتی بوون لە (هیوا زەبیحی، ئاراس وەهاب، فوئاد شەریف، هەڤاڵ مەهدی، هاوڕێ پرشنگ).
# یادەکە لە لایەن هاوڕێیان ( پرشنگ و هیدایەت)ەوە بەڕێوەبرا.

 

 
  • 1