دوای ئەوەی لە شاری لەلایەن چەند كەسێكەوە رێگری لە محەمەد حەسەنی كاسبكار دەكرێت و دواتر دەكوژرێت، شەوی شەممە هەژدەی ئادار بەبەشداری بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە كادیران و بەرپرسانی حكومی و حزبی، تەرمی محەمەد حەسەن لە شارەدێی دیبەگە لە زێدی باپیرانی بەخاك سپێردرا .

دوای ناشتنی تەرمی محەمەد حەسەن، ئەحمەد شێروانی بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لەوتەیەكدا لەسەر گۆڕستان، داوای لە دەزگا ئەمنیەكانی شاری هەولێر كرد هەرچی زووە بكوژانی محەمەد ئاشكرا بكرێن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

چالاکی حزبی