ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعره‌كانی شاعیری شه‌هید شێخ سه‌لام سۆڵه‌یی له‌ دوو تۆێی دیوانێكدا به‌ ناونیشانی[شاعیرێك خۆی به‌خشیه‌ نیشنیمان]چاپ وبڵاوكرایه‌وه‌

هه‌ردوو به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری شاره‌زوور وده‌ربه‌ندیخان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ل كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ده‌ربه‌ندیخان وشاره‌زووری حزبی شیوعی كوردستان، له‌مه‌راسیمێكدا له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان دیوانی شیعره‌ چاپنه‌كراوه‌كانی شاعیری شه‌هید شیخ سه‌لام سۆڵه‌یی یان دابه‌شكرد به‌سینه‌ما ڤیژنێك ژیانی شاعیری شه‌هیدیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو. 

شاعیر شێخ سه‌لام سۆڵه‌یی له‌ هۆنراوه‌كانیدا به‌ گیانێكی شۆَڕشگێڕانه‌ كه‌ بیری ماركسیزم واڵه‌ به‌سه‌ریدا به‌رگری له‌ مافی چه‌وساوه‌كان وهه‌ژاران ده‌كات هه‌ربۆیه‌ داهااتی دیوانی شیعره‌ چاپنه‌كراوه‌كانیشی درا به‌ ڕێكخراوێكی ناوخۆیی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ده‌سگیرۆیی هه‌ژران ده‌كات.

لێدوانی یه‌كه‌م/هاوڕێ لوقمان كوڕی شاعیر

لێدوانی دووه‌م/هاوڕێ محمد به‌ختیار به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی شاره‌زووری حزبی شیوعی كوردستان.