ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی یەكشەممە7ی2017/5/7 بۆ بە ئاگابوون لە كێشەی پیشەوەرانی ناوچەی پیشە سازی كەلار، بەرپرسی تایبەتمەندی كرێكارانی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان بەیاوەری تیمی كەناڵی رێگا ، ناوچەی پیشەسازی كەلاری بەسەركردەوە .

پیشەوەران دەڵێن سەرباری ئەوەی قەیرانی دارایی بێ بازاڕ ی كردووین ،هاوكات لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا كەمبونەوەو گرانكردنی كارەبا هێندەی تر نیگەرانی كردووین.

لای خۆشیەوە ، هاورێ ئازاد عەبدلرەحمان، بەرپرسی تایبەتەمەندی كرێكارانی حزبی شیوعی كوردستان لە گەرمیان ،لەمیانەی بەسەركردنەوەی پیشەوەراندا بۆ كەناڵی رێگا ئاشكرایكرد : بەدواداچوون دەكەین بۆ داواكاری پیشەوەران و لایەنی پەیوەندی داری لێ ئاگاداردەكەنەوە.