ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی سێشەممە 30ی ئایاری 2017 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی رێكخستنی رزگاری حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی قه‌زا و زیاتر له‌ 40 یاریزانی چوار تیپی نه‌ورۆز و خه‌لات و گه‌رمیان و ئازادی ژماره‌یه‌ك پیداویستی وه‌رزشی دابه‌شكران. 

سه‌ره‌تا هاوری نیزام وه‌ك ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌ و هینانی ئه‌و پیداویستیه‌ وه‌رزشییانه‌ وته‌یه‌كی پیشكه‌شكرد و پاشان هاوری تاهیر به‌رپرسی رێكخستنی رزگاری وته‌یه‌كی پیشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و تیدا تیرۆرانینی حزبی شیوعی كوردستان بۆ لاوان و وه‌زشكاران بۆ ئاماده‌بووان باسكرد.

له‌به‌شیكی تری لیدوانه‌كاندا، قه‌یس ئه‌نوه‌ر وه‌ك بەرپرسی كاری جه‌ماوه‌ری رێكخستنی رزگاری وته‌یه‌كی پیشكه‌شكرد، له‌ كوتایدا هاوری ئه‌بو فه‌لاح كادیری پیشكه‌وتووی حزب چه‌ند به‌یفیكی بۆ ئاماده‌بوان باسكرد..

دواتر خه‌لاته‌ ئاماده‌كراوه‌كان كه‌، بریتی بوون له‌ پێداویستی چوار تیپی وه‌رزشی له‌ لایه‌ن هاورییان(حه‌سه‌ن عه‌لی و كه‌ریم محمد ئه‌ندامانی قه‌زا ) و (سۆران احمد و بورهان ئه‌حمه‌د به‌رپرسانی عه‌سكه‌ری رێكخستن) و (سیروان سه‌عید و سۆران احمد ئه‌ندامانی لاوان)و (حوسین هیدایه‌ت و عادل عه‌لی به‌رپرس و ئه‌ندامی لیژنه‌ی رزگاری یه‌كیتی لاوانی كوردستان) دابه‌شكران .

جیگای خۆیه‌تی سوپاسی هه‌ریه‌ك كۆمپانیای اولیف و كۆمیته‌ی محه‌لی كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستان و به‌رپرسی كۆمیته‌ی محه‌لی خانه‌قین و هاوری نیزام رۆژنامه‌نووس بكه‌ین بۆ دابین كردنی ئه‌و خه‌لاتان،

جیگای خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بلیین ئه‌م مه‌راسیمه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی رزگاری یه‌كیتی لاوانی كوردستان ئاماده‌كرابوو و ئه‌وان پێی هەڵسابوون.

لەكۆتایدا وەرزشوانان سوپاسی حزبی شیوعی كوردستان و یه‌كیتی لاوانی كوردستان-یانكرد.