ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمیان و گەیاندنی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ عەزیز محەمەد، رۆژی سێشەممە محەمەد كەمال ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و شاندێك لە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی لقی كەركوك سەردانی كۆمیتەی پارێزگای كەركوكی حزبی شیوعی كوردستانیان كردو لەلایەن شێخ سدیق ئەحمەد بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای كەركوك و سەباح كەریم ئەندامی پەیوەندیەكانەوە پێشوازی كران.

لەسەردانەكەدا میوانان سەرەخۆشیان ئاراستەی هاوڕێیان كردو لە دەستدانی هاوڕێ عەزیز محەمەدیان بە خەسارەتێكی گەورە بۆ گەلی كوردستان و عێراق بەگشتی لێكدایەوە، راشیانگەیاند شوێنی كەڵە پیاوێكی وەك هاوڕێ عەزیز محەمەد بە ئاسانی پڕناكرێتەوە.