ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هیوا عمر
لە رێكەوتی 17- 6-2017 بە مەبەستی بەسەركردنەوەی خانەنشینان ،بە ئامادەبوونی هاوڕێ‌ ئەحمەد مەجید بەرپرسی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیانی رێكخستنی قەزای كفری، لە لەگەڵ موچەخۆران و پێشمەرگەی دێرین و خانەنیشینان كۆبونەوە .
هاورێ‌ ئەحمەد مجید بە ماڵپەری رێگای كوردستانی راگەیاند : مەبەست لەو كۆبونەوەیە دەربرینی پاڵپشتییە لە مافەكانی خانەنشینان ومووچە خۆران .ه . وتیشی :رەوشی مافەكانی خانەنشینان لە ئاستێكی خراپدایە بەهۆی سیاسەتی ئابوری حكومەت كە لە ژێر رۆشنایی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداریدایە ،ئەوەی دەبینین ئەم سیاسەتە هەژاران هەژارتر ودەوڵەمەندان دەوڵەمەندتر دەكات.
بەپێ‌ زانیارییەكانی رێگای كوردستان لە ماوەیەكی نزیكدا هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی لە مافەكانی خانەنشینان بەرێوەدەچێت ،كە پێك دەێت لە زنجیرەیەك لە چالاكی جەماوەری و كۆكردنەوەی هەزران ئیمزا بۆ دروستكردنی فشار لەسەر حكومەتی هەرێم بە ئامانجی چاكردنی بارودۆخا خانەنشینان ومووچە خۆران .
هاوكات لە رۆژی شەممە رێكەوتی 17/6/2017 لە شاری لە چەمچەماڵیش كۆمیتەی رێكخستنی حزبی شیوعی كوردستان پاڵپشتی خۆی دەربری بۆ خانەنشینان و كەسو كاری شەهیدان و ئەنفالكراون و موچەخۆران لە میانەی كۆبونەوە وبەسەركردنەوەیان .