ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی سێشەممە 18ی تەمموزی 2017 شاندێكی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان كە لەهاورییان ئەحمەد مەجید، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی و هوشیار عەبدولعەزیز و پێشڕەو رەشید ئەندامانی محەلی و هاوڕێ مەحمود خدر و بورهان ئەحمەد و هاوری ساهیر پیكهاتبوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیان كردو لەلایەن عەمیدی مافپەروەر محەمەد فایەق بەگەرمی پێشوازی كران.

لەدیدارێكی دۆستانەدا بەڕێوەبەری پۆلیس دووپاتیكردەوە كە شیوعیەكانی گەرمیان هەمیشە پاڵپشتی پۆلیسیان كردووەو رۆڵیان لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە هەبووە.

هاوكات بەرپرسی محەلی گەرمیان و ئەندامانی شاندەكە بەڵینیان دووپاتكردەوە كە بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی تەواوی ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، هەمیشە پاڵپشتی لەدەزگا ئەمنیەكان بكەن.

#ڤیدیۆی شاندە حزبی شیوعی بۆ لای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان⇒