ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دژوار ئامێدی

لە ژێر دروشمی(لەبیرت ناكەین بە زیندوویی دەمێنیەوە) رێكەوتی 5/8/2017 لەشاری فالشوینكی سوید و لەبارەگای (كلتوری كوردستانی) وە بەئامادەبوونی خاتو كافیە ی هاوژینی هاوڕێی تێكۆشەری كۆچكردوو(عەزیز محەمەد) كۆڕێكی ماتەم رێكخرا، لەم كۆڕەماتەمەدا تەواوی لایەنە سیاسیەكانی عێراق و كوردستان بە كوردو عەرەب و یەزیدی و كلدان و ئاشوریەوە ئامادەبوون هەروا چەندین كەسایەتی سویدی بەشداربوون و هاوخەمی خۆیان بۆ كۆچی ئەو پیاوە گەورەیە پیشاندا،

سەرەتا بە چەند ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان بە پێوە وەستان و دواتر ژیاننامەی هاوڕێی كۆچكردوومان لەلایەن بەرێز فەهمی كاكەیە خوێندرایەوە تیایدا تیشكی خستە سەر ئەو تێكۆشانە نەپساوەی هاوڕێ‌ عەزیز مەحەمەد كە زیاتر لەنیو سەدە بەردەوامی هەبوو، تیایدا هەر لە پێشمەرگایەتییەوە تا ئاستی سكرتێری و دواتر ئەو خەڵاتە جیهانیانەی وەریگرتووە،هەروا رۆڵی لە پرۆسەی ئاشتی و ئاشتەوایدا لە هەرێمی كوردستان، وتەی كەلەپوری كوردستانی لەلایەن (عادل دهۆكی و ئەوجار فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی هاوڕێ پیشاندراو دواتر كافیەخانی هاوژینی لە وتەیەكدا كۆتایی بەم كۆڕە ماتەمە هێنا.