ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی یادی چل و یەك ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، رۆژی سێشەممە شاندێكی كۆمیتەی پارێزگای كەركوكی حزبی شیوعی كوردستان بە سەرۆكایەتی شێخ سدیق ئەحمەد سكرتێری كۆمیتە سەردانی مەڵبەندی كەركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتیی كوردستانیان كردو لەلایەن رەسول رەئوف بەرپرسی ژمارەیەك لە ئەندام كادیرانی مەڵبەند پێشوازیكران.

شاندی حزبی شیوعی كوردستان بەناوی ئەندام و دۆستانی سنوری پارێزگای كەركوكی حزبی شیوعییەوە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان پیرۆزكردو مێژووی ئەو حزبەیان لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان لە پێناو گەیشتنی گەلەكەمان بەئامانجەكانی بەرز نرخاند.

هەروەها هەردوو حزب بەگرنگیانزانی وەك چۆن لە رابردوودا لە كارو بەرەی هاوبەشدا خەباتیان كردووە بەردەوام برەو بەو هاوبەشی و هاوپەیمانیەی نێوانیان بدەن.