ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی سێشەممە بەمەبەستی پیرۆزباییكردن لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، شاندیكی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان سەردانی بارەگای ئەو حزبەیان كرد لەكەلار.

شاندەكەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان هەریەك لە هاوڕێ ئەحمەد مەجید بەرپرسی محەلی گەرمیان و هاوڕی هۆشیار عەبدولعەزیز ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەك لە ئەندامانی محەلی پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا وێڕای پیرۆزباییكردن لەساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، دۆخی سیاسی و پرسی ریفراندۆم و رەوشی ژیانی هاووڵاتیان و پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نیوانیان هەردوو حزب باسیان لێوەكرا.