ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شاندێكی زیندانیانی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە مەڵبەندی سلێمانی و كۆمكاری زیندانیانی سیاسی و مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد.

شاندی میوان لەلایەن هاوڕێیان عوسمان زیندانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندنی و بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان و هیوا تۆفیق و سامان زیندانی و سمكۆ ڕەشید پێشوازیان لێكرا.

ئامانج لە سەردانەكەی شاندی میوان بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن بوو لە سكرتێری نوێی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی عوسمان زیندانی.

لە دیدارەكەدا وێڕایی پیرۆزباییان باسی كێشە و گیروگرفتەكانی زیندانیانی سیاسی كرا و جەخت لەسەر كاروچالاكی هاوبەش بۆ بەدەست هێنانی مافەكانیان كرایەوە.