ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی پیرۆزبایكردن لە یادی دامەزراندنیان، کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخموری حزبی شیوعی کوردستان سەردانی لقی 23ی مەخموری پارتی دیموکراتی کوردستان كرد بەبۆنەی ۱٦ی ئاب ڕۆژی دامەزراندنی پارتی.

رۆژی یەكشەممە 20ی ئابی 2017، كۆمیتەی رێكخستنی مەخموری حزبی شیوعی كوردستان سەردانی لقی 23ی مخموری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، لەنزیكەوە پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی هەڤاڵانی ئەو حزبەكرد.

هەرلەسەردانەكەدا، هاوڕێیانی حزبی شیوعی كوردستان، باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ریفراندۆم و بژێوی خەڵكی كوردستان كرد، دوپاتیانكردەوە یەك هەڵۆستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.