ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 22ی ئابی 2017 وەفدێكی ناوچەی شەمامكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی كۆمیتەی رێكخستنی دەروبەری حزبی شیوعی كوردستان كرد.

لەسەرتای كۆبنەوەكەدا، هەردولا باسی وەزعی سیاسی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان و كێشە ناوخۆیەكان و نەبونی یەك گوتاری سیاسی لە كوردستان كرد.

دواتر هاوڕێينانی حزبی شیوعی كوردستان، دوپتیانكردەوە پێویستە بژێوی خەڵكی كوردستان  بە وشێوەیە بەردەوامنەبێت، چونكە ڕۆژ لەدوای رۆژ رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان ڕوولەهەڵكشانە، بۆیە پێویستە كێشەی مووچە خۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

لە كۆتایدا هەردولا هاوڕابوون، یەك هەڵوێستی لایەنەسیاسییەكان حزمەت بە خەڵكی كوردستان دەكات.

دواتر هەردوو حزب پەیوەندی نێوانیان دوپاتكرەوە.