ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكەوتی 2017/9/19 لێژنەی ناوچەی پارتی دێموكراتی كوردستان سەردانی كۆمیتەی رێكخستنی مەخموری حزبی شیوعی كوردستانی كرد، لەلایەن سكرتێر و كارگێری و ئەندامانى كۆمیتە پێشوازی كران.

لەكۆبونەوەكەدا، باسی پرۆسەی ریفراندۆم و گەرم و گوڕی هاوڵاتیان مەخمور كرا.

دواتر هەردوولا، تەئكیدیان لە ژیان و گوزەرانی خەڵك كردوو، كە پێویستە حكومەتی هەرێم رەچاوی بار و دۆخی هاوڵاتیان بكات.

لە كۆتایی تەئكید لە بەهێزكردنی پەیوەندیەكان كرایەوە بەباشی زانرا ماوە ماوە كۆببنەوە.