ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە رێكەوتی 2017/9/19 لە درێژەی كارو چالاكیەكانی كۆمیتەی رێكخستنی دەوربەری حزبی شیوعی كوردستان، لە ناحییەی قوشتەپە هەڵسا بە ئەنجامدانی كۆڕێك بۆ هاوڕێ هندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان.

لە كۆڕەكەدا، باسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ریفراندۆم و كێشە ناوخۆیەكانی كرا.

دواتر لە كۆڕەكەدا، داوا لە ئامادەبوانكرا بەهەموو هێزو توان پشگیری ریفراندۆمیی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە حزبمان ساڵانێكی زۆر خەباتی بۆ دەكات.

لە كۆتایی كۆڕەكەدا، پشگیری حزبی شیوعی كوردستان بۆ خەڵكی كەم دەرامەت بەشخورا دوپاتكرایەوە، دەبێت هەرچی زووە حكومەت واز لە سیاسەتی پاشەوكەتی مووچەی ئیجباری بهێنێت، چونكە ژیانی هاوڵاتیانی بەرو خراپی دەڕوات.