ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دكتور كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی ‌و كۆمیتەی ناوەندی پێشوازیان لە شاندێكی باڵای حزبی ئازادی‌ و سۆسیالیزم كرد، كە لە هاوڕێ سینان سكرتێری پارتی ناوبراو و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و بەرپرسانی رێكخستنەكانی دەرەوەی پارتی ئازادی‌و سیۆسیالیزم پێكهاتبوو.

لەكۆبووونەوەیەكی هاوبەشدا باس لەبارودۆخی سیاسی ناوچەكەو مافی مرۆڤ ‌و مافی بڕیاری چارەنووسی گەلانی ناوچەكە كرا.

لەتەوەرێكی دیكەدا باس لەپەیوەندی دوو قۆڵی نێوان حزبی شیو عی كوردستان‌و پارتی ئازادی ‌و سۆسیالیزم كرا.

چاوەڕوان دەكرێ لەرۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەی دووقۆڵی دیكە لەسەر ورەدەكارییەكانی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا ساز بكرێت.