ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلولی2017 وەفدێكی حزبی شیوعی كوردستان بەشداریان كرد لە كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیدە) لە رۆژئاوای كوردستان لە سوریا كرد.

هەرلە كۆنگرەكەدا، هیوا عومەر و رێبەر ئامێدی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبای خۆیان و حزبەكەیان بە بەرپرسانی پەیدە گەیاند، هیواشیان خواست، ئەو كۆنگرە سەركەتنەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیدە) زیاتر بكات.

لە پەراوێزی كۆنگرەی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان، كۆبونەوەی حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ ئاسیا عبداللە هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات PYD وهەڤاڵ تەلعەت، گفتوگۆیەكان لەباری فكری و رۆڵی پارتە چەپەكان لە هەڵومەرجی پر قەیرانی سەرمایەداری ئەمرۆیانكرد .

دواتر لەگەڵ ژمارەیەك لە پارتە شیوعی وچەپەكانی رۆژئاوا و سوریا كۆبونەوە باسی بارودۆخی ناوچەكەیانكرد.

حەوتەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە، بە دروشمی "لە ڕۆژئاوای ئازادەوە بەرەو فیدرالی سوریای دیموکرات" دەستیپێکرد.

کۆنگرەکە لە هۆڵی کۆبوونەوەی ناوەندی چاند و هونەری ئارام تیرگانی، لە شارۆچکەی ڕمێلانی هەرێمی جزیرە دەستیپێکردو وابڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت.