ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان هەڕەشەكانی بەشێك لە بەرپرسانی عێراق لە دژی خەڵكی كوردستان، بە نابەجێ و نائەقلانی ناو دەبات و جەختیش دەكاتەوە كە سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەردەوام لەگەڵ گفتوگۆدایە، بەڵام بەبێ هەڵپەساردنی ئەنجامی ریفراندۆم، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان پێیوایە دەستپێشخەریەكەی سیستانی گەرورە مەرجەعی شیعەكان لەجێگای خۆیدا نییە و جەختیش دەكاتەوە كە ئەوان لەو بڕوایەدان كە نابێت هیچ مەرجەعێكی ئاینی دەست وەربداتە پرسی ئەوهای سیاسی، دەشلێت عەلی سیستانی كە ئێستا دەست پێشخەری هەیە دەبوو ئەو كاتە قسەی هەبا كە پەنجاو پێنج ماددەی دەستوری عێراق پێشڵكرا.

#كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان⇒