ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی یەكشەممە یەكی تشرینی یەكەم، دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بە یاوەری بەرەڤان ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، هاوتا رەسول ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێكی پارتی ئازادی كوردستان كرد.

شاندی میوان بە سەرۆكایەتی مستەفا ئۆزچەلیك، سەرۆكی پارتی ئازادی و عەبد رەحمان گوندكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و كامەران گوندكی، ئەندامی نووسینگەی هەولێری پارتەكە بوو.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی حزبی شیوعی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی ریفراندۆم و بەهەنگاوێكی گرنگیان وەسفكرد لە پێناو سەربەخۆیی كوردستان.

شاندی حزبی شیوعی كوردستان سوپاسی پارتی ئازادی كوردستان و پارتەكانی دیكەی باكووری كرد كە پاڵپشت و پشتیوانی گەورە بوون بۆ سەركەوتنی ریفراندۆم و بۆ ئەم مەبەستە چالاكی جۆراو جۆریان ئەنجامداوە كە مایەی رێزو پێزانینە.

لە تەوەرێكی دیكەدا هەردوولا باسیان لە هەڵوێستەكانی وڵاتانی دراوسێ و دەوڵەتی عێراق كرد كە كاردانەوەی خراپیان هەبووە لە دژی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

هەردوولا جەختیان كردەوە كە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی ناوخۆ فاكتەرێكی بەهێز دەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو كارو كردەوانەی بەرانبەر بە هەرێم ئەنجام دەدرێن.

لەكۆتاییدا جەخت لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.