ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەچوارچێوەی بەردەوامی كارو چالاكییەكانیدا، رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و پێداویستی بۆ هاووڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری رادەگەیەنێت، كە بەهۆی پەلامارەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئاوارەبوون.

لەراگەیەندراوێكدا رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان دەڵێ، لە چوارچێوەی هەستكردنمان بەبەرپرسیارییەتی دۆخەكە، بڕیارماندا لەشاری هەولێر هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستی ژیان بۆ میوانانی خۆشەویستمان لەكەركوك و دوزخورماتوو و ناوچەكانی دیكە كە ئاوارەی شارەكانی دیكەی هەرێمبوون رابگەیەنین.

رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان راشیدەگەیەنێ، وەكو ئەركێكی مرۆیی و نیشتمانی تۆی هاووڵاتی بەشدار بە لەم كەمپینەو هەر كەس بەپێی توانای خۆی پێداویستییەكانی ژیانمان بگەیەنێتە دەست بەتایبەتی خۆراك و پێداویستییەكانی ئافرەت و منداڵان. رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان دەڵێ، رۆژی شەممە كاتژمێر دەی سەرلەبەیانی لەشاری هەولێر و لەبەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كەمپەینەكەمان دەست بەوەرگرتنی كۆمەك و هاوكارییەكان دەكات. كەمپەینەكە دەڵێ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەبەژمارە تەلەفۆنی سفر حەوتسەدو پەنجا سەدو شەش سفر شەش پەنجاو حەوت بكەن.

07501600657