ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانەی كە كراونتە سەر كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی دیكەی كوردستان، لەلایەن بەشێك وڵاتانی هەرێمی پلان بۆ داڕێژاوبوو.

دكتۆر كاوە مەحمود تایبەت بەكەناڵی رێگا راشیدەگەیەنێت، باوەڕی تەواومان بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هەیەو ستایشی رۆڵیان دەكەین لەتۆماركردنی داستانی پردێ، كە توانیان گورزی كوشندە لەدوژمنانی گەلی كوردستان بدەن، ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە پێشمەرگە شكستی سەربازی بەسەردا نەهاتووە.