ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی چوارشەممە2017/11/1 لە هۆڵی ئازای كۆمیتەی رێكخستنی كەلاری حزبی شیوعی كوردستان ، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لەدۆست و ئەندامانی حزبی شیوعی كوردستان كۆبویەوەو تیشكی خستە سەر دوا گۆڕانكاریەكانی هەرێمی كوردستان و عێراف .

هاوكات لەكۆبونەوەكەدا هاورێ ئەحمەد مەجید ، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان دووپاتی كردەوە، لەم قۆناغە هەستیارەدا دەبێ ریزەكانی گەلی كوردستان یەك بخرێ و كاری بۆئەوە بكرێت ئەزمونی هەرێمی كوردستان لەوە زیاتر نەكەوێتەبەردەم مەترسیەوە .

لەدوا بەشی كۆبونەوەكەدا ، هاورێی سكرتێری كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە .