ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 5 / 11 / 2017 كۆمیتەی رێكخستنی كفری لەسنوری كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان كۆبونەوەیەكی بەفروانی بۆ هاورێ ئەحمەد مەجید ، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی شیوعی كوردستان سازدا. 

لەو كۆبونەوە بەرفروانەدا ،پرسی تاوتوێكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی لیستە جیاوازە عێراقیەكان بۆ كەمكردنەوەی بوجەی خەڵكی كوردستان بەپرسێكی هەستیاری لەقەڵەم درا 

لای خۆشیەوە هاورێ ئەحمەد مەجید ، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان ,دوپاتی كردوەو " حكومەت و پەرلەمانی عێراق هەوڵی كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان دەدەن . 

هاوكات بەپێویستی پاش لەدەستدانی هەندێك لە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ، كورد لەبەغدا ماڵی خۆی رێكبخات.