ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی سێ شەمە بەرواری 7 / 11 / 2017 وەفدێكی كۆمیتەی محەلی گەرمیان و رێكخستنی رزگاری حزبی شیوعی كوردستان ، ژمارەیەك لە خێزانە ئاوارەكانی دوزخورماتوویان لە شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار بەسەر كردەوە. 

خێزانە ئاوارەكانی دوزخورماتوو ، ئەوەیان ئاشكرا كرد لەدۆخێكی زۆر خراپدان ،هاوكات باسیان لەوەكرد كە لەكاتی ئاوارەبوونیان هیچ كەرەستەو پێداویستیەكی ماڵیان بۆ دەرنەكراوە. 

لای خۆشیەوە ،هاورێ ئەحمە مەجید ، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان، دووپاتی كردەوە " ئامانج لە سەردانەكەمان بۆ بە ئاگابوونە لە گرفت و كێشەی ئاوارەكان.

بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان، راشیگەیاند " رێكخراوەكان و دەزگا حكومیەكان لەگرفتی ئاوارەكان ئاگادار دەكەینەوە .