ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو 2017/11/23 لە مەراسیمێکی پڕ شکۆدا، لەهۆڵی ئازادی کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕزگاری حزبمان ، حزبی شیوعی کوردستان، بە ئامادەبوونی هاوڕییان ئەحمەد مەجید بەرپرسی کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبمان و هاوڕێ پێشڕەو جێگری بەرپرسی محەلی گەرمیان و هاوڕێ تاهیر بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەک لە هاوڕییانی کۆمیتە، شەرەفی ئەندامێتی حزب بەخشرایە ۲۳ گەنجی تازە پێگەیشتووی ڕێزەکان حزب لەڕێکخستنی ڕزگاری، هەر لەمەراسیمکەدا هەرسێ هاوڕێی ناوبراو باسی سیاسەتی حزب و ئەرک و مافی ئەندام بونیان لە ناو حزبی شیوعیدا بۆ گەنجەکان باسکرد و گەنجەکانیش بەڵێنی بەردەوامیدان و خزمەتکردنی حزبیان بە حزب دا، دواتر لە لایەن هاورییانی ئامادەبوەوە شەرەفی ئەندامێتی درایە ئەندامە تازەکانی حزب لە سنوری ڕێکخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی کوردستان .