ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی 40ساڵەی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان كردو تێیدا جەختی لەسەر رەوایەتی خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان كردەوە بەو تایبەتەمەندییانەی كەلەهەر پارچەیەكی نیشتماندا هەیەو پێویستە بەرێگای دیموكراسی و ئاشتیانە دانن بەمافی گەل بنرێت چارەسەری دۆزی رەواكان بكرێت.

ئەمەش دەقی بروسكە نامەكەیە:

بەرێز سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان

سڵاو رێزی تێكۆشان

بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ، پیرۆزبایی خۆمانتان بەبۆنەی 40ساڵەی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكەین‌و هیوای سەركەوتن بۆ خەبات‌و تێكۆشانتان دەخوازین.

خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ، رەوایەتی خۆی هەیە بەو هێزانەی لەچوارچێوەی بزاڤی رزگاریخوازەكەیدا تێكۆشان دەكەن‌و پێویستە وڵاتانی داگیركەری كوردستان دانن بەمافی گەلی كوردستان لەناو وڵاتەكانیان بنێن بەرێگای دیموكراسی‌و ئاشتیانە، ئەمە لەكاتێكدا، گەلی كوردستان مافی رەوای خۆیەتی دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆی خۆی هەبێت‌و بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجە باڵایە تێكۆشانی بەردەوام دەبێت.

وڵاتانی داگیركەر هەموو رێگاكانی كوشتن‌و بڕین‌و نكۆڵیكردنی لەماف‌و ئازادییەكانی گەلی كوردستان پەیڕەوكرد، لەئاكامدا، ئیرادەی گەل بەردەوامی هەیەو بەردەوامیش دەبێت تاگەیشتن بەمافەكانی خۆی .

هەروەها، یەكڕیزی‌و یەكخستنی گوتاری نیشتمانی هێزە نیشتمانیەكان ، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە رەواكان‌و دیموكراسی‌و ئازادی و پێكەوە ژیان داخوازییەكی هەر لەپێشی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین‌و سەربەرەزی بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری و ئازادی‌و یەكسانی.

مەكتەبی سیاسی 

حزبی شیوعی كوردستان

27/11/2017