ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆمیتەی ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان، لە هۆڵی ئازادی ، کۆڕێکی سیاسی بۆ هاوڕێ ئەحمەد مەجید سکرتێری کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان ڕێکخست.

لەسەرەتای کۆڕکەدا، کە ژمارەیەک لەهاوڕییانی کۆمیتەی ڕێکخستنی کەلار ئامادەبوون ، هاوڕێ ئەحمەد بەڕوونی تیشکی خستە سەر دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا هاتوەتە ئاراوە.

هەروەها لە کۆڕەکەدا، بەرپرسی کۆمیتەی محەلی گەرمیان بە تێروتەسەلی باسی لە بیر و بۆچۆن و تێڕوانینی حزب لەسەر دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە بۆ ئامادەبوان کرد .