ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگاى کوردستان ـ نیزام شەبیب

بەمەبەستى گەیاندنی بیر و بۆچونى حزبی شیوعى کوردستان، لەسەر ئەو بارودخەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان هاتوەتە ئاراوە، کۆڕێک بۆ سکرتیری کۆمیتەى محەلی گەرمیان سازکرا .

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ کۆمیتەى ڕێکخستنى کفری حزبی شیوعى کوردستان ، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە هاورییانى سنوری رێکخستن, کۆڕێکى بۆ هاوری ئەحمەد مەجید سکرتیری کۆمیتەى محەلی گەرمیانى حزبی شیوعى کوردستان سازکرد و تیدا هاوری پیشرەو جیگیری بەرپرسی کۆمیتەى محەلی گەرمیان ئامادە بوو.

لەسەرەتای کۆرەکەیدا ، هاوری ئەحمەد بەوردی باسی لە ڕێفراندۆم و ئەنجام و بریارەکەى دادگاى بالاى تاوانەکانى عێراق و ڕوداوەکانى ١٦ ئۆکتۆبەرى بۆ هاورییانکرد و هەروەها باسی لە بۆچونەکانى حزبی شیوعى کرد لە سەر کۆی ئەو رووداوانەى لەم دوایەدا هاتونەتە ئاراوە .

لە بەشێکى تری وتەکانیدا، بەرپرسی کۆمیتەى محەلی گەرمیان، باسی لەوەشکرد پیویستە شیوعیەکیان بە وریاییەوە مامەلە لەکەل ئەم دۆخانە بکەن کە هاتوەتە ئاراوە و بە نەرمى و دوور لە گرژی مامەلەى لەکەلدا بکەن، چوکە ئەمەى دەکری بەرامبەر بە کورد هیچی لە وانەى تر کەمتر نیە کە دوزمنانى کەلەمەمان دەیانکرد.