ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای کوردستان ـ نیزام شەبیب

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی جەماوەری فراوانی بۆ هاوڕێ ئەحمەد مەجید لەسەر دوا پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە ڕێکخست.

بە ئامادەبوونی هاوڕێ تاهیر بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حزب و هاوڕییانی سنوری ڕێکستنی ڕزگاری، کۆڕێکی سیاسی لە هۆڵێ ئازادی ڕێکخستن سازکرا .

هاوڕێی ئەحمەد، سەرەتا باسی لەو دۆخەی دوای ۱٦ ئۆکتۆبەر کرد کە هاتوەتە کایەوە و باسی لە هەڵویستەکانی حکومەتی ناوەند کرد دژ بەگەلی کورد و باسی بۆچۆنی حزبی کرد لەسەر ئەو پێشهاتانەی لە ئارادان و هەروەها باسی لە هاتنی هێزەکەی ئەمەریکا بۆ کەرکوک کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە دۆخی ئاڵۆزی شارۆچکەی خورماتوو و ناوچەکەی بۆ هاوڕییانکرد. 

لەبەشیکی تردا، هاڕێ ئەحمەد سکرتێری کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزب، باسی لەوەکرد، لە هەموو کاتێکدا حزبی شیۆعی پێویستی بە ئەندامەکانی هەیە بۆ بەرەو پیش بردنی و گەیاندنی ئامانج و سیاسەتەکەی بۆ ناو جەماوەر ، هەروەها تیشکی خستە سەر داخستنی کەناڵی ڕێگا و هۆکارەکانی و باس لەوەشکرد پێویست شیوعیەکان هەوڵی خۆڕێکخستنەوەی خۆیان بدەن و کار بۆ بەهێزکردنی حزبەکەیان بکەن.

لەکۆتایدا ئامادەبووان پرسیار و موداخەلەکانیان ئاراستەی سکرتێری محەلی کرد و ئەویش لای خویەوە وەڵامی دانەوە.