ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 

به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بریاری كۆنگره‌ی شه‌شی حزبی شیوعی كوردستان له‌مه‌ر پێكهێنانەوەو کاراکردنەوەی كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی حزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٥\١١\٢٠١٧ به‌رپرس و نوێنه‌رانی سەرجەمرێكخستنەکانی حیزب لە  دەرەوەی وڵات، بەسەرپەرشتی به‌رپرسی لیژنه‌ی رێكخستنی ناوه‌ندی حزب، کۆبوونەوە.

 بۆ پێشخستنی كاری ڕێكخراوه‌یی و فیكری و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رفراوانكردنی پێگه‌ی حیزب لە نێو ڕەوەندی کوردیدا لە هەندەران، بە چەند خاڵێک  ئاراسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كاری حزبی له‌م بوارانه‌دا خرایه‌ به‌رده‌م هاوڕێیانی كۆبوونه‌وه‌کە.هاوکات هاوڕێیان بە‌گیانێكی ڕخنه‌گرانه‌‌و بەرپرسانەو به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئاستەنگیەکان و به‌مۆدێرینزه‌كردنی كاری ڕێكخراوه‌یی چەندین پێشنیار خرانە ڕوو.

بەسوود وەرگرتن له‌ تواناو وزەی هاوڕێیان و دۆستانی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بە مەبەستی ئاراستەکردنیان بۆ پشتگیری مافە ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌دا،  جەخت لەسەر ‌پشتبه‌ستن به‌به‌ڵگه‌نامه‌كانیكۆنگره‌ی شه‌شی حزب و ‌پرۆژه‌كانی لەم بوارەدا کرایەوە. هاوکات باس لە میکانیزمی نوێی کاری حیزبی لە ئایندەدا کرا.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ ده‌نگدانی ئازادانه‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی حزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێردران.