ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب ـ گەرمیان

بەیانى ئەمڕؤ، تیپی وەرزشی خەڵاتى سەر بە لیژنەى ڕزگاری یەکیتى لاوانى کوردستان, خەلاتى براوەى دووەمى خولی پەرەپێدانى ڕزگاری پیشکەش بە ڕێکخستنى ڕزگاری حزبی شیوعى کوردستان کرد.

خالد عەبدولا، ڕاهینەری تیپی وەرزشی خەڵات ، وتى : لەبەر ئەوەى ڕێکخستنى ڕزگاری هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری ئەو هەموو گەنج و یاریزانەیەى ئەم سنورەیە و بەردەوام پشتگیری ئیمە و گەنجانى تریش دەکات، بە باشمان زانى خەلاتەکەمان پیشکەش بەو ئەرک و ماندووبونەوەى ڕێکخستنى ڕزگاری بکەین، هەرچەندە بە کەمی دەزانین بەلام شایستەن .

لە لای خۆیەوە، تاهیر محەمەد فەتاح بەرپرسی ڕێکخستنى ڕزگاری حزبی شیوعى کوردستان , سوپاسى تیپی وەرزشی خەلاتى کرد بۆ ئەو پیزانینەیان بە ئەرکەکانى ڕێکخستنى ڕزگاری و هیواى سەرکەوتنى زیاتری بۆ خواستن و بەڵینى هاوکاری زیاتر پیدان.

دوینى هەینى ١٦-١٢ دواى چەندین یاری لە خولەکە، تیپی وەرزشی خەلات و تیپی وەرزشی گەنجانى تیلەکۆ یاری کۆتاییان خولی پەرەپێدانى ڕزگارییان ئەنجامدا و تیپی وەرزشى گەنجانى تیلەکۆ یارییەکەیان بە ئەنجامى گولیکى بی بەرامبەر بردەوە .

  • 1