ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی 98ساڵەی لەدابكوونی شاعیری گەل و حزب، ئەحمەد دلزار، رۆژی دووشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2018 شاندێكی حزب سەردانی كرد و چەپكە گوڵی پیرۆزبایی و خۆشەویستیان پێشكەش كرد‌، هیوای تەمن دریژی‌و تەندروستی باشیان بۆ خواست.

ئەحمەد دلزار، شاعیری نیشتمانی‌و چینایەتی گەلی كوردستان، یەكێكە لەمۆمە هەرپرشنگدارەكانی بواری شیعر و ئەدەبی كوردستانی، كەخاوەن خەرمانێكی گەورەی بەرهەمی شیعر و نووسینە.

شاندەكەی حزبی شیوعی پێكهاتبوو، لەهاوڕێیان كەریم ئەحمەد وكەمال شاكر هەردوو سكرتێری پیشووی حزبی شیوعی‌و د. جەمشید حەیدەری و د. محی الدین حسن و محەمەد شێخانی و هەندرێن ئەحمەد، پیرۆزبایی‌و رێز وەفاداریان پێشكەش كردەوە.

  • 1