ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 2018/1/9، وەفدێكی ناوچەی دارەتووی پارتی دێموكراتی كورستان، سەردانی كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێری حزبی شیوعی كوردستانی كرد.

وەفدەكەی پارتی ، لەلایەن برپرسی كۆمیتەی رێكخستی دەوروبەری هەولێری حزبی شیوعی و ئەندامانی كۆمیتە پێشوازی كران.

لەكۆبونەوەكەدا، باسی وەزعی سیاسی عێراق و كوردستان كراو، تیشك خرایە سەر دواین پێشهاتە سیاسییەكان كە لەماوەی رابردوو رویاندا.

لەتەورێكی تری كۆبونەوەكەدا، هاوڕێیانی حزبی شیوعی كوردستان دوپاتیانكردەوە، دەبێت سەرەتا بارودۆخی هاوڵاتیان چارەسەر بكرێت، چوكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوامبێت.

لەكۆتایدا، هەردوولا دوپاتی پەیوەنی نێوان حزبی شیوعی و پارتی-یان كرد.

ئامادەكردنی: رێگای كوردستان

 

 

 

  • 1