ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ٢١-١-٢٠١٨ له‌شاری لایدن، له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كاری ڕێكخراوه‌یی و پشتگیری له‌ تێكۆشانی حزب، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی حزب هاوڕێ ئاسۆ گه‌رمیانی، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ هۆله‌ند ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

پاش بریاردان له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌، تاو توێكردنی راپۆرتی فیكری- سیاسی ئاماده‌كراو یه‌كه‌م به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیاسه‌تی حزب، هاوڕێیان به‌دیدێكی رخنه‌گرانه‌ ڕاو بۆچوونه‌كانیان پێشكه‌شكرد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌ر ئه‌م دۆخه‌‌ سه‌خته‌ كه‌ له‌پاش ئوكتۆبه‌ری ٢٠١٧ وه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هاتوه‌.

كاری ڕێكخراوه‌یی ولاوان وئافره‌تان گه‌رمترین بابه‌تی به‌شی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌ بوون كه‌ زۆر به‌ ڕاشكاوانه‌ باس له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوو و پێویست بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی كاری جه‌ماوه‌ری و په‌ره‌پێدانی كاری ڕێكخراوه‌یی.

له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌، به‌ ده‌نگدانی ئازادانه‌ سێ له‌ ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردران بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی هۆله‌ند، له‌نێویان هاوڕێ برجس خه‌تاری وه‌ك به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه‌.

چالاکی حزبی