ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧-١-٢٠١٨ له‌شاری نیۆرینبێرغ، به‌بەشداریکردنی نوێنه‌رانی سەرجەم ڕێكخستنەکانی ‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیاو به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی حزب هاوڕێ ئاسۆ گه‌رمیانی و له‌ژێر دروشمی (له‌‌‌پێناو بوژاندنەوەی ڕێكخستنی حزب لەئەلمانیا و پشتگیری كردن له‌تێكۆشانی حزب)، كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ڕێكخستنی حزبی شیوعی كوردستان له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام درا.

  پاش به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی حزب و نیشتمان و هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ دایک ئەستێرە بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆنفرانسه‌كه‌، به‌تاو توێكردنی راپۆرتی فیكری- سیاسی ئاماده‌كراو كۆنفرانس ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی كرد.

 بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیاسه‌تی حزب، هاوڕێیان به‌دیدێكی رخنه‌گرانه‌ ڕاو بۆچوونه‌كانیان پێشكه‌شكرد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌ر بته‌وكردنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی حزب و پێویستی بایه‌خدان به‌فراوانكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حزب و چه‌پ له‌كوردستان.

 له‌به‌شی دووهه‌می كۆنفرانسه‌كه، باس له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاری ڕێكخراوه‌یی كرا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوو و پێویست بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی كاری ڕێكخراوه‌یی و په‌ره‌پێدانی كاری جه‌ماوه‌ری.

 له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌، به‌ ده‌نگدانی ئازادانه‌ پێنج هاوڕێ، له‌ پێنج شار بۆ لیژنه‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردران، له‌نێویان هاوڕێ حه‌یده‌ر مه‌حمود وه‌ك به‌رپرسی لیژنه‌ی ڕێكخستنه‌كە.

 كۆنفرانس پشتگیری خۆی بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌ربری و ده‌ستخۆشی له‌ به‌شداریكردنی هاوڕێیانی رێكخستنه‌كه‌ كرد له‌ سه‌رجه‌م چالاكی سیاسی و دیپلۆماسی و پرۆتێستی، كه‌ له‌ شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ پشتگیری كردن له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین دێنه‌ ئه‌نجام دان.

چالاکی حزبی