ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومه‌ر خدر كاكیل 

٭٭ ناوی: عوسمان خدر کاکیل.

٭٭ ساڵی ۱۹٦۷/٥/۷ لە گوندی کاولۆکان سەر بە شارۆچکەی رواندز لەدەیک بوو .

٭٭ ل ۱۹۸۳/٦/۱۰ رۆژی چلەی شەهیدبوونی باوکم، لەتەمەنی ۱٦ ساڵی روودەکاتە شاخ و چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان.

٭٭ لەبەر بچووکی تەمەنی هاوڕێیان زۆری لەگەڵ هەوڵ دەدەن کە بگەڕێتەوە و درێژە بەخوێندن بدات و یان بچێتە دەرەوەی ووڵات بۆ خوێندن. بەڵام ئەو بە داواکارییەکە رازی نابێت و دەڵێ من هاتووم چەکی باوکم بکەمە شان و کارەکەی ئەو تەواو بکەم . بۆیە لە سریەی شەهید( خدر کاکیل) لە دۆڵی رۆستێ دەبێتە پێشمەرگە ..

٭٭ بەهۆی لێهاتووی و نەرموو نیانی و ئازایەتی دەکەوێتە بەر دڵی هەموو هاوڕێیان.

٭٭ جاری یەکەم لە گوندی جەمەسۆری دەشتی هەریر بریندار دەبێت ..

٭٭ لە ۱۹۸٦ لەگەڵ چەند مەفرەزەیەک روو لەدەشتی هەولێر دەکەن و بەشداری چەندین چاڵاکی جۆراو جۆر دەکەن . لەبەر لێهاتووی دەبێتە سەرپەل ..

٭٭ بەداخەوە لە شەڕێک نابەرابەر لەگەڵ جەیش جاش لەگوندی هێلەوە دوای تۆمارکردنی داستانێکی بێوێنە ، بەسەختی بریندار دەبێت. بەهۆی سەختی برینەکەی لە رۆژی دوایی ، چوە کاروانی نەمران ..

  • 1