ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەهید (سەرکەوت)

٭ ناوی: عوسمان خدر کاکیل.

٭ساڵی ۱۹٦۷/٥/۷ لە گوندی کاولۆکان سەر بە شارۆچکەی رواندز لەدەیک بوو .

٭ لە ۱۹۸۳/٦/۱۰ رۆژی چلەی شەهیدبوونی باوکم، لەتەمەنی ۱٦ ساڵی روودەکاتە شاخ و چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان.

٭ لەبەر بچووکی تەمەنی هاوڕێیان زۆری لەگەڵ هەوڵ دەدەن کە بگەڕێتەوە و درێژە بەخوێندن بدات و یان بچێتە دەرەوەی ووڵات بۆ خوێندن. بەڵام ئەو بە داواکارییەکە رازی نابێت و دەڵێ من هاتووم چەکی باوکم بکەمە شان و کارەکەی ئەو تەواو بکەم . بۆیە لە سریەی شەهید( خدر کاکیل) لە دۆڵی رۆستێ دەبێتە پێشمەرگە.

٭ بەهۆی لێهاتووی و نەرموو نیانی و ئازایەتی دەکەوێتە بەر دڵی هەموو هاوڕێیان.

٭جاری یەکەم لە گوندی جەمەسۆری دەشتی هەریر بریندار دەبێت.

٭ لە ۱۹۸٦ لەگەڵ چەند مەفرەزەیەک روو لەدەشتی هەولێر دەکەن و بەشداری چەندین چاڵاکی جۆراو جۆر دەکەن . لەبەر لێهاتووی دەبێتە سەرپەل.

٭ بەداخەوە لە شەڕێک نابەرابەر لەگەڵ جەیش جاش لەگوندی هێلەوە دوای تۆمارکردنی داستانێکی بێوێنە، بەسەختی بریندار دەبێت. بەهۆی سەختی برینەکەی لە رۆژی دوایی، چوە کاروانی نەمران .

ئامادەكردنی: عومه‌ر خدر كاكیل

چالاکی حزبی