ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عمر خدر كاكیل

 دوو شەهیدی دەستی خیانەت، شەهید "فاخر و شەهید جەلیل شەقڵاوەیی.

 شەهید (فاخر ) هەڵۆ بریندارەکەی حیزب ، دوای شەهید بوونی باوکم ، هەرکاتێ سەردانی سەرکەوت ی براکەم دەکرد لە دۆڵی رۆستێ. وام دەزانی سەردانی سێ برام دەکەم(سەرکەوت ، هەژار رۆستی، فاخر ) ئاخر، ئەو دوو برا ئازاو بەجەرگ و شۆڕشگێڕە هێندەی ئێمە بەشەهیدبوونی باوکم خەفەتبرار ببوون . لەگەڵ ئێمەش هێندە هۆگر ببوون . وەک برا وابوون . مخابن شەهید (فاخر) لەگەڵ شەهید (جەلیل شەقڵاوەیی) بەژن زراڤ بەدەستی خیانەت ،لە ساڵی ۱۹۸٥ شەهید کران و چوونە کاروانی نەمران .

شەهید جەلیل علی عەبدوڵلا مستەفا ناسراو بە (هەندرێن) ، لەدایکبووی ۱۹٥۳ - شڵەقڵاوە ، دەرچوی ناوەندی ، ساڵی ۱۹۸۳ چەکی پێشمەرگایەتی کردەشان . هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان.

چالاکی حزبی