ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومه‌ر خدر 

خدر كاكیل كوڕه‌ تاقانه‌ی باوكێكی تاقانه‌ی جوتیار و هه‌ژار بوو . له‌ ساڵی 1929 له‌ شارۆچكه‌ی رواندز له‌دایك بوو .

له‌ ته‌مه‌نی لاوی هه‌ست به‌ كێشه‌ی چنایه‌تی و زوڵم و زۆری ئاغاكان ده‌كات. بۆیه‌ هه‌ر زوو تكه‌ڵی كاری سیاسی ده‌بێت و خۆی له‌ رێكخستنه‌كانی حیزبی شیوعی ده‌بینێته‌وه‌ . 

سه‌ره‌تای چاڵاكی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاری كردنی جولانه‌وه‌ی ئاغاكانی برادۆست " كه‌ دژی شۆرشی چوارده‌ی گه‌لاوێژی 1954 به‌تایبه‌تیش دژی یاسای (چاكسازی كشتوكاڵ) به‌رپایان كرد ." له‌ هێزی (به‌رگری میللی) یش چاڵاكانه‌ به‌شداری كرد..

دوای 18ی شوبات 1963 یه‌كه‌م بنكه‌ی چه‌كداری دژی كوده‌تاچیه‌كانی به‌عس له‌ (ئه‌شكه‌وتی بزن)ی بناری چیای (هندرێن) دامه‌زراند . دوایی زیادبوونی هاوڕێیان گواستیانه‌وه‌ گوندی (كه‌ڕه‌ك) و دواتریش چوونه‌ (لۆغان).

له‌ مانگی 7/ 1963 له‌ شه‌ڕی سپیلك شه‌هیدبوونی هاوڕێ و كوڕه‌خاڵی (حاجی جه‌رجیس) تا كۆتایی ژیانی بوه‌ برینێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵی .

به‌شداریه‌كی كاریگه‌ری كرد له‌ شه‌ری (كۆره‌ك) له‌ هاوینی 1965..

له‌ مانگی ئایاری 1966 یه‌كێ بوو له‌و په‌نجا خۆبه‌ختكه‌ر (فیدائی) ه‌یی ، كه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی چیای (هندرێن) ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌بوو له‌و داستانه‌ مه‌زنه‌ .

دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نیشتمانی ، له‌ هاوینی 1982 جارێكی تر چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌وه‌ شان وله‌ وه‌رتێ و ده‌رگه‌ڵه‌و دۆڵی رۆست چاڵاكانه‌ به‌شداری چاڵاكی جۆراوجۆر ده‌كات . گرینگترینیان گرتنی ره‌بیه‌یی (سه‌ری سیرین) و (كۆسپی سپی) . به‌مه‌ش توانی له‌ شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌مین جار ره‌بیه‌ی وا عاسێ و بڵند له‌ لوتكه‌ی چیا و له‌سه‌ر شه‌قامی هاملتۆن بگرێت . ئه‌مه‌ش هه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی په‌یداكرد و هه‌میش جۆره‌ها چه‌كی نوێ و جیهازی په‌یوه‌ندی نوێی به‌ده‌ست خست ..

مخابن له‌ 2ی ئایاری 1983 له‌ شه‌رێكی داسه‌پاودا ، له‌ پشتئاشان چوه‌ كاروانی نه‌مران و ده‌رسێكی قاره‌مانیه‌تی ده‌به‌خشی.

هۆ سه‌ركرده‌كه‌ی 

كۆسپی سپی 

سه‌ری سیرین 

تۆ له‌ ویژدانمانا،

چالاکی حزبی