ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

بەیانی ئەمڕۆ، کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ هاورێیانی کۆمیتەکانی کەلار و کفری حزب، بە بۆنەی چواردەی شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی خانەوادەی شەهیدانی حزبیان بەسەر کردەوە.

لە شارۆچکەی کەلار، هاوڕێ پیشڕەو جێگری سکرتێری کۆمیتەی محەلی گەرمیان و هاوڕێی مەحمود بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی محەلی گەرمیان بە هاوکاری هاوڕییانی کۆمیتەی قەزای کەلاریی حزب سەردانی ژمارەیەک خانەوادەی شەهیدانیانکرد.

لەشارۆچکەی کفریش، هاوڕێ ئەدیب کارگێڕی کۆمیتەی محەلی گەرمیان و هاوڕێ تاهیر ئەندامی کۆمیتەی محەلی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەل هاوڕییانی کۆمیتەی رێکخستنی کفری، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی حزبیان بەسەر کردەوە.

  • 1