ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆشش بەکر

پێنجشەممە ٨ ی ئازاری ٢٠١٨ ،لە هۆڵی هایکریست لە شاری سلێمانی ،ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ ،مەراسیمێکی ڕێزلێنان و بەرز نرخاندنی بۆ ٢١ بیست و یەک لە ئافرەتانی سەرکردە و خەباتگێڕ و دایکی شەهید ئەنجامدا.

سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی دەستیپێکرد،پاشان بە چەند پارچە هۆنراوەیەک یادی ٨ ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان بەرز ڕاگیرا،پاشان ڕێزلێنان و بەرزنرخاندنی ٢١ بیستویەک لە ئافرەتانی سیمبول دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا کافیە شەریف وەک دایکێکی شەهیدی شیوعی و هاوڕێیان سنەوبەر ئیسماعیل و شلێر عەبدولمەجید وەک دوو لە ئافرەتانی سەرکردە و خەباتگێڕ لە حزبی شیوعی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

چالاکی حزبی