ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

لە سنوری شارۆچکەى دەربەندیخان، وەک وەفایەک بۆ ژنە تێکۆشەری شیوعى(توبا حەمە هەمزە)، هەڵمەتێکى چارەسەری پزیشکى بەڕێوەچوو.

دوێنى بە بۆنەى ٨ى مارس ڕۆژى جیهانى ئافرەتانەوە، لە گوندی سەروچاوە و دەوروبەریی، چارەسەری پزیشکى بەخشرایە ژمارەیەک نەخۆش.

فەرهاد عەبدوڵا، لیپسراوى کۆمیتەى دەربەندیخانی حزبی شیوعى کوردستان، بۆ ڕێگاى کوردستان، وتى : لیژنەى دەربەندیخانى کۆمەڵەى ئافرەتانى کوردستان بە بۆنەى ٨ى مارس ڕۆژى جیهانى ئافرەتانەوە،بە هاوکاری کۆمیتەى دەربەندیخانى حزبی شیوعى کوردستان، هەڵمەتێکى چارەسەری پزیشکى بۆ گوندى سەروچاوە و دەوروبەری ئەنجامدا.

فەرهاد عەبدوڵا،وتیشی: ئەم هەڵمەتە وەک وەفایەک بۆ ڕووحی ژنە تێکۆشەری حزبی شیوعى (توبا حەمە حەمەزە سەروچاوەى ) بەڕێوەچوو، کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا کۆچی دواییکرد.

هەروەها ناوبراو، باسی لەوەشکرد، هەڵمەتە پزیشکییە لەگوندى سەروچاوە و دەوروبەری بووە و بێ بەرامبەر چارەسەری نەخۆشەکان کراوە دەرمانیان پێ بەخشراوە .

چالاکی حزبی