ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاسۆ ده‌وڵه‌ت\ ستۆكهۆڵم

بۆ به‌رزڕاگرتنی 84 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی و هاوكات 70 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی عێراق، هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق، ڕێكخراوه‌كانیان له‌ ووڵاتی سوید هه‌ڵسان به‌پیرۆزكردنی هه‌ردوویاده‌كه‌، به‌ ئاماده‌بوونی هاوڕێیان ودۆستان و میوانانی هه‌ردوو حیزب له‌ شاری ستۆكهۆڵم له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی نیسان.

له‌ سه‌ره‌تادا هاوڕێ به‌هجه‌ت هیندی و هاوڕێ ئاشنا نه‌وزاد به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی، به‌ ناوی هه‌ردوو حزبه‌وه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كراو ئومێدیان خواست بۆ هه‌ردوو حزب كه‌ بتوانن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیانه‌وه‌ ببین به‌ هه‌وڵ وكۆششی هاوڕێیان و دۆستان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و كاركردن بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی.

هونه‌رمه‌ندان ماردین عه‌زیز و ئه‌یاد سه‌معانی و ژه‌نیار دانی، شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌كه‌یان ڕازاندبووه‌وه‌ به‌ گۆرانی كوردی و عه‌ره‌بی و سریانی كلدانی و ئاشوری.
جگه‌ له‌ گۆرانی و زه‌ماوه‌ند، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری نمایشكران له‌و شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌دا.

 
  • 1