ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی هاوڕێ دانا جه‌لال

هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوڕێی دێرینمان دانا جەلال هه‌موومانی خه‌مباركرد، تێكۆشه‌رو نوسه‌ر، خه‌مخۆری هه‌ژاران كه‌ هه‌میشه‌ پشتگیری له‌ چه‌وساوه‌كان ده‌كرد، نموونه‌ی مرۆڤێكی شیوعی كه‌ په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خۆنه‌وویست و تێكۆشه‌ربێت و خاوه‌نی شه‌هیدان و كاروانێكی دوورو درێژ بێت له‌ خه‌بات له‌ پێناو گه‌له‌كه‌یدا ، بێگومان هه‌میشه‌ به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌دڵی هه‌موو هاوڕێیان و كه‌سایه‌تییه‌ چه‌په‌كان.

تێكۆشانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌ هه‌میشه‌ مایه‌ی شانازییه‌ بۆ حزبمان به‌ تایبه‌تی و بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی ، له‌ده‌ستدانی هاوڕێ دانا بۆته‌ مایه‌ی ئازارو دڵگرانی سه‌رجه‌م هاوڕێكانی و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌مووان كه‌وت.

دووپاره‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م هاوڕێیان و دۆستان ده‌كه‌ین به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هیواخوازین دواكۆستی ئازیزانمان بێت.

ڕۆحی شاد و ئارام بێت هاوڕێ ی دێرینمان دانا جه‌لال هه‌میشه‌ له‌ دیادماندایت.

ڕێكخستنی حزبی شیوعی كوردستان له‌ سوید

2018-04-27

چالاکی حزبی