ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 رێگای كوردستان

ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 5ی ئایاری 2018، كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێری حزبی شیوعی كوردستان، كۆڕێكی فراوانی بۆ هاوڕێ كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رێكخست.

لەكۆڕەكەدا، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان تیشكی خستەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ناوچەكە و نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

سەبارەت بە كێشەكانی نێوان و بەغدا، هاوڕێ كاوە محمود رایگەیاند: نابێت لایەنەكان بەبێ گەلی كوردستان هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ عەبادی بكەن.

سەبارەت بە هێرشەكانی ناوچەكە بۆ هەرێم، سكرتێكی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان وتی، ئێمەی شیوعیەكان ئەوەمان لەبیرناچێت كە سوكایەتی بە ئێزیدیەكان كرا كە لەلایەن داعشەوە و، هەروەها سوپای عێراق  بەدەبابە بەسەر لاشەی پیرۆزی پێشمەرگە كەوتن.

سەبارەت بە بانگەشەكانی لایەنەكانی هەرێم هاوڕێ كاوە محمود رایگەیاند:  نابێت بانگەشی لایەنەكان بەس دروشم بێت، بەڵكو دەبێت كرداری لەگەڵ دابێت، ئەوەی ئێمە لە لایەنەكان جیادەكاتەوە ئەوەیە كە ئێمە داوای سیستمی ئابووریە بۆ هەرێم.  

 

  • 1